ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر: ده‌سته‌یێکمان بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق پێکهێناوە

بەشی سووریا- ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باکوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا، جارێکی دیکه‌، داوای کرد دانووستانی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری سووریا و دیمه‌شق ده‌ستپێبکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری راشیگه‌یاند، ده‌سته‌یێکیان بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی دیمه‌شق پێکهێناوه‌.

روونیشی کرده‌وه‌، ئیداره‌که‌یان پابه‌ندی هیچ بڕیارێکی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ و دانووستانانه‌ نابێت، ئه‌گه‌ر خۆی تێیدا به‌شدار نه‌بێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا، ئیداره‌که‌ دووپاتی کرده‌وه‌، هه‌وڵده‌ده‌ن بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێک بۆ قه‌یرانی سووریا، که‌ پشت به‌ لامه‌رکه‌زی و دیموکراتی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ببه‌ستێت.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری نیگه‌رانی خۆی له‌ باره‌ی به‌شداری پێ نه‌کردنی نوێنه‌رانی ئیداره‌که‌ له‌ دانووستانه‌کانی جنێف ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: له‌ جنێف نوێنه‌ری گرووپ و میلیشیا تیرۆریستییه‌کانی پاشماوه‌ی داعش و به‌ره‌ی نووسره‌ به‌شداریان پێکراوه‌، به‌ڵام نوێنه‌رانی کورد و پێکهاته‌کانی دیکه‌، که‌ قوربانی زۆریان داوه‌ بۆ بنبڕکردنی تیرۆر، په‌راوێز خراوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96819

Your Comment

You are replying to: .
captcha