بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب کاکەیی چالاکوانی کاکەیی شەوی دووشەممە 9ی کانونی یەکەم بەدواڕۆژی راگەیاند: "ئەمشەو لە رێگەی سێ گولـلە هاوەنەوە گوندی تۆپزاوای کاکەیی لە سنووری داقوق موشەک باران کراوە".
ناوبراو وتیشی: "هاوەنەکان بەر چەند ماڵێک کەوتوون و زیانی مادی زۆری لێکەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
ئەو چالاکوانە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە هاوەنەکان لە ناوچەیێکەوە تەقێنراون کە دەکەوێتە نێوان پۆلیسی ئیتیحادی و سوپای عێراق، لەدوای رووداوەکەش تاوەکوو ئێستا بەدەم خەڵکی گوندەکەوە نەهاتوون.
رەجەب کاکەیی وتیشی لەماوەی سێ مانگی رابردوودا ئەمە سێیەم جارە گوندی تۆپزاوای کاکەیی رووبەڕووی هێرشی داعش دەبێتەوە بەبێ ئەوەی هێزە سەربازیەکان هیچ رێوشوێنێک بگرنە بەر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment