کوردپرێس: عوسمان بانیمارانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، ئەوە یەکلای بووەتەوە کە جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی لە کۆنگرەدا ناچێتە هیچ ململانێیەکەی هەڵبژاردنەوە".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی جەختی لەوە کردەوە کۆسرت رەسوول تەنیا وەک سەرپەرشتیار و چاودێر بەشداری کۆنگرەی چواری یەکێتی دەکات و گوتیشی "بۆ دیاری کردنی کەسی یەکەمی یەکێتی لە کۆنگرەدا چەند پڕۆژەیێک دەخرێتەڕوو کامە دەنگی زۆرینەی هێنا ئەوە پەسند دەکرێت، بەڵام دوای کۆنگرەش پۆستی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی هەر لەلای کۆسرەت رەسووڵ دەمێنێتەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە پڕۆسەی هەڵبژاردن لە مەڵبەندەکانی یەکێتی دەستیپێکرد، ئەمەش وەک ئامادەکارییێک بۆ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی کە بڕیارە لە21ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
پشکی ئەو مەڵبەندانەی کە نووێنەریان بۆ کۆنگرە دەبێت
سلێمانی 73
کەرکووک 124
هەولێر 49
دهۆک 18
بەغدا 7
سۆران 15
مووسڵ 18
خانەقین 20
شارەزوور 23
پێشمەرگە 21
گەرمیان 18
چەمچەماڵ 8
کۆیە 12
شنگال 8
حەمرین 7
مەخموور 5
راپەرین 36
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵی 1975دا دامەزراوە و تا ئێستا سێ کۆنگرە و دوو کۆنفرانس پێنچ پلۆنیۆمی بەڕێوە بردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment