هاوپەیمانان چەند حەشارگەیێکی داعشیان بۆردوومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە جەنگیەکانی سەربە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەند هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر حەشارگەکانی داعش لە ناوچەی حەویجە و تلکێف.

کوردپرێس: لەوبارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند: "فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆمەڵێک هێرشی ئاسمانیان لە ناوچەکانی حەویجە و تەلکێف لە دژی ئەندامانی داعش لەو ناوچانە ئەنجام دا".

راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، بۆردوومانەکە بووە هۆی لەناوبردنی ژمارەیێک لە حەشارگە و تونێلی ژێر زەوی سەر بەڕێکخراوەکە.

روونیشی کردەوە "ئەو بۆردوومانە لەسەر بڕیاری فەرمانگەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و بەهاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی و سوپای عێراق بۆ لە ناوبردنی تیرۆرستان ئەنجام دراوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96785

Your Comment

You are replying to: .
captcha