بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەكەدا جەیمس جێفری نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا ستاییشی ئەو ئارامی و گەشەسەندنەی كرد كە لە هەرێمی كوردستاندا لە ئارا دایە و جەختیشی لە پێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستانی كردەوە.
هەر لەو دیدارەدا هەردوولا تەئكیدیان لە هەماهەنگیی و كاری هاوبەشی سوپای ئەمەریكا و هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پەرەسەندنەكان لە پڕۆسەی سیاسیی و داواكاریی خۆپێشاندەران تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو و هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە پەرەسەندنی توندوتیژی و تێكچوونی سەقامگیریی عێراق نیشاندا كە كاریگەریی لەسەر خۆڕێكخستنەوە و زیادبوونی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش بە جێ بهێڵێت.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دوایین گۆڕانكارییەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هاوكێشە مەیدانییەكان تاوتوێ كرا و جەخت لەوە كرایەوە كە لە هەر گۆڕانكارییێكدا پێویستە ڕێگە لە گۆڕینی دیموگرافیی ناوچەكە بگیرێت و چیتر ڕێگە نەدرێت گەلی كورد لە سووریا تووشی ئێش و ئازار و ئاوارەیی ببێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment