بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوى رابردوو لەکاتى ئاهەنگێکى بووک گواستنەوە لە شارى سەقزدا بەهۆى تەقینەوەى پێنج بوتڵى غازەوە ١١ هاوڵاتى گیانیان لەدەست دا و 40ی دیکەش بریندار بوون.
لەسەرەتادا بوتڵە غازەکانى لێیان چووە و دواتر تەقیونەتەوە بەهۆیەوە ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان منداڵ و ژنن.
دواى رووداوەکە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەو لەئێستادا برینى بەشێک لە بریندارەکان سەختە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment