پاش هێرشی تورکیا بۆ سەر سووریا پێکدادان لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لە دەڤەری هەولێر ڕاگیراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، پاش هێرشی تورکیا بۆ سەر سووریا پێکدادان لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لە دەڤەری هەولێر ڕاگیراوە.

کوردپرێس: ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان بۆ رادیۆ نه‌وا وتی: "سوپای توركیا له‌ ناو بنكه‌كانی خۆیان جموجوڵی سه‌ربازیان هه‌یه‌ و هه‌ندێک كات له‌ ناوخۆی بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانیشیان هاتوچۆی تانک و ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌كانیان رووده‌دات، به‌ڵام وه‌كوو ئه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانیان زیادی كردبێت و زیاتر هاتبنه‌ ناو خاكی هه‌رێم، هیچ زانیاریێكی نوێ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ ئێمه‌ نه‌دراوه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو كه‌متر له‌ 8 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌نته‌ری ناحیه‌كه‌وه‌ دوورن و ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیشیان وه‌كوو پێشتره ‌و هیچ گۆڕانكارییێک نییه‌".

ئیحسان چه‌له‌بی وتیشی: "ره‌وشی ناحیه‌ی سیده‌كان و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری تاڕاده‌یێک ئارامه‌ و له‌دوای هێرشه‌كانی توركیا بۆ كوردستانی سووریا هیچ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌یێكی سه‌ربازی له‌ نێوان په‌كه‌كه ‌و سوپای توركیا له‌ ناحیه‌كه‌ رووی نه‌داوه‌".

سه‌باره‌ت به‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه‌ی پێشتر چوڵ كرابوون و به‌هۆی شه‌ڕ و ململانێی توركیا و په‌كه‌كه‌ زیانیان به‌ركه‌وتبوو، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان رایگه‌یاند: ئه‌و گوندانه‌ ئێستاش وه‌كوو خۆیانن و ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه‌و ژماره‌كه‌شیان نزیكه‌ی 115 گوند ده‌بێت چوونكه‌ ئه‌و شوێنانه‌ ئێستا له‌ ژێر كۆنترۆڵی توركیان و له‌ رابردووش له‌ ژێر كۆنترۆڵی په‌كه‌كه‌ بوون.

باسی له‌وه‌ش كرد، به‌هۆی به‌رده‌وامیی تۆپبارانه‌كان، پێشتریش دوو گوندی دیكه‌ له‌ سنووری ناحیه‌كه‌ چۆڵكراون كه‌ 11 خانه‌واده‌ی تێدا ده‌ژیا و به‌هۆی نزیكیی جه‌یشی توركیا له‌ گونده‌كانیان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96750

Your Comment

You are replying to: .
captcha