بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە. کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ماتی‌و تیولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە هەولێر بەڕێوەچوو و تێیدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپيشاندانه‌كان له به‌غدا و پارێزگاكانى ديكه‌ى ناوه‌ڕاست و باشوورى وڵاتەکە تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه، هاوئاهەنگی و پێكه‌وه‌كاركردنى لايه‌نه عێراقييهكانيشيان بۆ چۆنيیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و رووداوه‌كان به ئه‌رک و بهرپرسياریيهتيى هه‌مووان له قه‌ڵه‌م دا.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، نێچيرڤان بارزانى په‌رۆشيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دۆخى عێراق و ئارامى و سهقامگيريى سياسى و ئه‌منيى وڵات دووپاتكرده‌وه و هه‌موو ئامادهييێكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌ر هاوكارييێک له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئارامى و سهقامگيريدا، نيشان دا.
هاوکات گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر بابه‌تى بودجه و نه‌وت، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا به‌شێكى ديكه‌ى پرسەکانی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment