خوشکی سەلاحەدین دەمیرتاش: باری تەندروستیی براکەم تێکچووە

بەشی تورکیا- ئایگیول دەمیرتاش، خوشکی سەلاحەدەین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان رایدەگەیەنێت سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندان باری تەندروستیی تێکچووە، بەڵام بەرپرسانی گرتووخانەکە و حکوومەتی تورکیا رەتی دەکەنەوە چارەسەر وەربگرێت.

کوردپرێس: ئایگیول لە زنجیرە نووسینێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باس لە تێکچوونی باری تەندروستیی براکەدەکات و دەڵێت: "لە رێکەوتی 26/10 براگەوەورەکەم (سەڵاحەدین دەمیرتاش) بەهۆکاری تەنگە نەفەسی و سنگ ئێشە لە هۆش خۆی چووە، بۆ ماوەیێکی زۆر لە بێهۆشیدا بووە و هیچ چارەسەرێکی پزیشکی بۆ نەکراوە، تەنها هاوزیندانیەکەی عەبدولا زەیدا چەند چارەسەرێکی سەرەتایی پزیشکی بۆ کردووە".

ئایگیول دەمیرتاش دەشنووسێت: "دواتر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی خێرای بۆ بانگکراوە، بەڵام تەنها پشکنینی هێڵکاری دڵی بۆ کراوە، داوامان کردووە ببرێت بۆ نۆرینگەیێکی پزیشکی".

بە وتەی خوشکەکەی دەمیرتاش بەرپرسە تەندروستیەکانی گرتووخانەکە ئاماژەیان بە پێوستی پشکنینی هێڵکاری مێشک و دەمار کردووە بۆی، بەڵام لێپرسراوانی گرتووخانەکە رەتیان کردوەتەوە رێگا بدرێت ببرێتە دەرەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە تا ئێستا هەفتەیێکی تەواو تێپەڕیوە و مەترسی ژیانی هەیە، بەڵام حکوومەت رەزامەند نیە بە گواستنەوەی دەمیرتاش بۆ نەخۆشخانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96729

Your Comment

You are replying to: .
captcha