کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 1ی کانوونی یەکەمی 2019 یەک مانگ پێش کۆتاهاتنی ساڵی زاینی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا یڵاوی کردەوە، كۆی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2019 شەش ملیۆن و 50 هەزار كەس مەزندە دەکرێت.
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان باسی لهوهش كردووه، له ساڵی 2019 دا 150 هەزار منداڵ لهدایك بوون، هەروەها كۆی ژمارەی كۆچكردووانیش له ساڵی 2019 دا بە 24 هەزار كەس دهخهمڵێندرێت.
دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان دهشڵێت، "تا مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو ژمارەی ئاوارەكان له ههرێمی كوردستان بەنزیكەیی 158 هەزارو 860 خێزان بووه، كە كۆی گشتیشیان دەكاتە 790 هەزار كەس، ژمارەی پەنابەرانیش 252 هەزار كەسه"
Your Comment