به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی ڕووداو که هی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانه له ڕاپۆرتێکدا ڕایگهیاندوووه سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان نامه‌یێکی ئاڕاسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کردوووه به مه‌به‌ستی ده‌ست پێکردنی گفتوگۆی نێوان دوو لایه‌ن له‌سه‌ر ناکۆکییه‌کان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوانیان.
بارزانی له‌و نامه‌یه‌دا داوای له عه‌بادی كردوووه كه ناكرێ له ڕێگای كۆنگره‌ی رۆژنامه‌ڤانی وه‌ڵامی یه‌كدی بده‌نه‌وه، دواجار ده‌بێ كێشه‌كان به دانووستاندن چاره‌سه‌ر بكرێن و تاوه‌كوو ئێستا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی دانووستاندنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆک كۆماری عێراق نامه‌یێكی ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌ک له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان كردوووه.
له‌لایێکی دیکه‌وه نووری مالیکی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق له گفتوگۆیێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ڕووداو داوای له به‌غدا کردوووه گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌ست پێبکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment