جەلال میرزایی لە لێدوانێکی تایبەت بۆ هەواڵنێری کوردپرێس لە مەجلیسە شۆرای ئیسلامی ئاماژە دەکاتە وڵاتانی هاوکار لەگەڵ حکوومەتی ڕووسیا لە سەردەمی پش داعش و دەڵێت: ئێمە دەبێ لەسەر ئەم ڕەوتەی لەگەڵ ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە سووریا گرتوومانەتە بەر بەردەوام بین و چاکیش دەبێت ئەگەر هەندێک لەو بەرهەڵستکارانەی حکوومەتی سووریا بانگهێشت بکەین و لە تاران لەگەڵیان دانیشین.
ناوبراو زیاتر باسی لەوەش کرد دەبێ ئەو دەستە لە بەرهەڵستکارانی حکوومەتی سووریا کە بڕوایان بە پرۆسەی ئاشتی هەیە لە سیاسەتەکانی ئێران دڵنیا بکەینەوە کە لەسەر بنەمای ئاشتی و بەشداریی هەمووان لە دەسەڵاتی سیاسییە تاوەکوو تێبگەن کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوە نییە لە پرۆپاگەندەی هەندێک وڵاتانی نەیاردا باسی لێدەکرێت.
ئاماژەی بە دەوری ئێران لە سەردەمی پاش داعشیش کرد و دەریبڕی: کاری ئێران لە سەردەمی پش داعشدا سەخت و ئەستەمە و دەبێ هەوڵ بدەین وەهای لێ نەیێت کە تێچووی شکست دانی داعش بدەین و لەولاشەوە لە سەروسامان پێدانی پاش داعش و لەسەر مێزی دانوستاندا بەشدار نەبین.
نوێنەری ئیلام لە مەجیسی شۆرای ئیسلامی لەسەر ئەوەش جەختی کردەوە کە دەبێ لەمبارەوە تەنیا بە دانوستانەکانی ئەستانە و هیکەش واز نەهێنین و هەبوونمان لەم بوارەدا ڕەنگدانەوەی زیاتری هەبێت و هەوڵ بدەین بیرۆکە و بۆچوونەکان لێک نزیک بکەینەوە.
جەلال میرزایی لە کۆتاییدا بەسی لەوە کرد کە لە قۆناغی پاش داعشدا کارمان زۆر سەختە چوونکە دەبێ هاوکات لەگەڵ پاراستنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی لە هاوکێشەی هێز و دەسەڵاتدا بمێنینەوە و هەمیش لە پاراستنی ئاسایشی سووریا کاریگەریی خۆمانمان هەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment