بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەید ئەحەد نەبەوی سەرۆکی ئەنجومەنی شاری گەردەکشانە لەو مەڕاسیمەدا ڕایگەیاند: هەندێک ڕووداو هەن کە دەبنە هۆی نزیک بوونەوەی دڵەکان لە یەکتری و بوومەلەرزەکەی کرماشانیش یەک لەو ڕووداوانە بوو.
ناوبراو تیشکی خستە سەر ڕێژەی فراوانی هونەرمەندانی بەشداربووی مەڕاسیمەکە و زیادی کرد: ئەم مەڕاسیمە بەڵگەیە لە سەر مرۆڤدۆستیی بەشداربوان و لەلایێکی تریشەوە بەڕێوە بردنی ئەو چەشنە مەڕاسیمانە دەبنە هۆی پاراستنی نەریت و فەرهەنگی ڕەسەن کە بنی لە دڵی مێژوو و ڕابردووماندا کوتاوە و لەسەرمانە ئێمەش سینە بەسینە بۆ بەرەکانی داهاتووی بگوازینەوە.
لای خۆیەوە عومەر بادپەڕ سەرپەرەشتیاری شارەوانیی گەردەکشانەش لەو مەڕاسیمەدا دوا و وتی یەک لە یەکەمایەتییەکانی شارەوانی ئاوڕدانەوە لە فەرهەنگ و نەریتە ڕەسەنەکانە.
وێنەکێشی و یاریی کۆنی پشکیلان (جۆرەوێن) و چەند بەرنامەی فەرهەنگیی دیکەش لەو مەڕاسیمەدا بەڕێوە چوو و لە کۆتاییدا لەلایەن ئەنجومەنی شار و شارەوانییەوە ڕێز لە چالاکانی فەرهەنگی و هونەریی شارەکەگیرا.
Your Comment