فه‌رمانده‌یێکی په‌که‌که‌ له‌ لایه‌ن میتی تورکیاوه‌ ده‌ستگیر کرا

به‌شی تورکیا- فه‌رمانده‌یێکی په‌که‌که‌ به‌ نازناوی "مووسا" له‌ لایه‌ن هێزی هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌ییی تورکیاوه‌ ده‌ستگیر کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا ڕایان­گه‌یاندوووه‌: "کووچعه‌لی بالا" به‌ نازناوی مووسا که‌ له‌ ڕێزی خۆڵه‌مێشیی ئه‌ندامانی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه‌ دانراوه‌ و بۆ کوشتن یان خۆ ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی خه‌ڵات ته‌رخان کرابوو له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌ییی تورکیاوه‌ ده‌ستگیر کراوه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ده‌ست که‌وتوون پاش پشکنین و لێپێچینه‌وه‌ی جۆراوجۆر له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی میته‌وه‌ "مووسا" شوێنی هه‌ندێک له‌ بنکه‌ و په‌ناگاکانی په‌که‌که‌ی داوه‌ به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا و له‌ ڕێگای چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێکه‌وه‌ له‌ گونده‌کانی نوسیبه‌ینی سه‌ر به‌ پارێزگای ماردین چه‌ندین په‌ناگا و هه‌ماری جیهازاتی په‌که‌که‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9633

Your Comment

You are replying to: .
captcha