به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی ستراتێژیی پیج که گۆڕانکاریی ناوچه قه‌یراناوییه‌کانی جیهان لێک ده‌داته‌وه، له‌م دواییه‌دا ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بڵاو کردۆته‌وه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاماژه به ناکۆکیی ڕابردووی نێوان قه‌باره سیاسییه کوردییه‌کانی عێراق به تایبه‌ت شه‌ڕی ناوخۆییی نێوانیان له ده‌یه‌ی 1990ی زایینی ده‌کات و ده‌نووسێت: زۆربه‌ی کێشه و قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به بۆنه‌ی یه‌کپارچه نه‌بوونی کورده‌کانی عێراق و هه‌بوونی ناکۆکیی سیاسیی نێوان قه‌باره سیاسییه کوردییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه بووه.
ستراتێژیی پیج جه‌خت ده‌کاته‌وه که گرینگرین هۆکارێک که ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ئێستای هه‌رێمی کوردستان بێت ناکۆکیی سیاسیی نێوان پارته کوردییه‌کانی عێراقه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه زیاتر ده‌نووسێت: دروسته هه‌رێمی کوردستان له ساڵی 1991دا سه‌ربه‌خۆ بوووه و کاروباری خۆی به‌ڕێوه بردوووه به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا کورده‌کانی عێراق به تایبه‌ت دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری پارتی و یه‌کێتی یه‌کده‌نگ نه‌بوونه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment