شوێنی ئاماده‌ بوونی گرووپی ئاڵا سپییه‌کان له‌ ده‌وروبه‌ری که‌رکووک و دۆزخورماتوو ناسێندرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی حه‌شدی شه‌عبی له‌ میحوه‌ری باکووری عێراق باس له‌ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و ئه‌رکانه‌ ده‌کات بۆ ناساندنی شوێنی ئاماده‌بوونی گرووپی ئاڵا سپییه‌کان له‌ ده‌وروبه‌ری پارێزگای که‌رکووک و شاری دۆزخورماتووی سه‌ڵاحه‌دین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی حسێنی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی حه‌شدی شه‌عبی له‌ میحوه‌ری باکوور توانیویانه‌ چه‌کدارانی گرووپی ئاڵا سپییه‌کان و شوێنی جێگیربوونیان له‌ ده‌وروبه‌ری پارێزگای که‌رکووک و شاری دۆزخورماتوو بناسێنن.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر بڕیاری حه‌شدی شه‌عبی ده‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌نجام‌دانی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ربڵاو به‌ مه‌به‌ستی ڕاوه‌دوونانی چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه‌ و دوور کردنه‌وه‌یان له‌ ناوچه‌ نێشته‌جێبوووه‌کان و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر هاووڵاتییان.

عه‌لی حسێنی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی حه‌شدی شه‌عبی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ هێرشی ئه‌م دواییه‌ی گرووپی "ئاڵا سپی"یه‌کان بۆ سه‌ر شاری دۆزخورماتوو چه‌کی سووک و نیوه‌قورسی به‌کار هێناوه‌ و به‌دوداچوونی چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه‌ له‌ چیاکانی نزیک شاردا ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9620

Your Comment

You are replying to: .
captcha