به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد خۆپیشانده‌رانی ئێستاکه‌ی‌ پارێزگای سلێمانی له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دامیشدا دژ به‌ زوڵم و چه‌وساوه‌یی بوون و داوای له‌ به‌غدا کرد به‌ مه‌به‌ستی هێور کردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان بدات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سروه‌ عه‌بدولواحد له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "دیجله‌" ی عێراقدا ڕای‌گه‌یاند: به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان له‌ هه‌ولێر و دیکه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان تاوانێکی زۆر قورسی بۆ خۆپیشانده‌ران به‌دواوه‌ ده‌بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاووڵاتییانی هه‌ولێریش بیر له‌ به‌ڕێوه‌ چوونی خۆپیشاندان بکه‌نه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌کرێن.

ناوبراو وتیشی: خۆپیشانده‌رانی سلێمانیش به‌ مه‌به‌ستی گوشارخستنه‌ سه‌ریان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ره‌وڕووی ده‌ستگیر کردنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یان بوونه‌ته‌وه‌.

ناوبراو باس له‌ جیاوازیی نێوان به‌غدا و سلێمانی بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران ده‌کات و ڕاشی‌گه‌یاند: خۆپیشاندانێکی زۆر له‌ به‌غدا ئه‌نجام ده‌بێت به‌ڵام خۆپیشانده‌ران سه‌رکوت ناکرێن و به‌رپرسانی سلێمانیش ده‌یانه‌وێت خۆپیشانده‌ران سه‌رکوت بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9618

Your Comment

You are replying to: .
captcha