بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پەسەندکردنی پرۆژە بڕیاری قودس لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ١٢٨ دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە ٩ دەنگی نەخێر، گوتی: "بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە پەسەندکردنی پرۆژە بڕیاری قودس بە زۆرینەی دەنگ لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین".
ئەردۆغان لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر تویتێکی لەبارەی پەسەندکردنی پرۆژە بڕیاری قودس لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکردەوە.
سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند: "بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە پەسەندکردنی پرۆژە بڕیاری قودس بە زۆرینەی دەنگ لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین".
ئەردۆغان ھەروەھا نووسیویەتی " چاوەڕێ دەکەین بە زووترین کات ئیدارەی ترەمپ لەم بڕیارە پاشگەز ببێتەوە کە لە لایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە نایاسایی دانرا. بە ناوی خۆم و گەلەکەمەوە سوپاسی ھەموو کەسێک دەکەم کە پشتیوانی لە فەڵەستین و دۆزی قودسی کرد".
Your Comment