بەپێی هەواڵی کوردپرێس راوێژکاری کاروباری ھەماھەنگیی تەکنیکیی سەربازیی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پووتین، ڤلادیمیر کۆجین لەبارەی رادەستکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی S-400 بە تورکیا رایگەیاند کە گشت بابەتەکان چارەسەر کراوە. گوتیشی: "پێشبینی دەکرێت رادەستکردنی سیستەمەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ یاخود سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت".
کۆجین لە شاری مۆسکۆ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند کە گرێبەستی سیستەمی مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی S-400 لەگەڵ تورکیا لە چەند رۆژێکی داھاتوودا واژوو دەکرێت.
کۆجین جەختیشی لەوە کردەوە کە گشت بابەتەکان چارەسەر کراوە و گوتیشی: "تورکیا و رووسیا لەبارەی پێدانی پارەی سیستەمەکان پلانێکی ھاوبەشیان داناوە. رادەستکردنی سیستەمەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ یاخود سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان چەند رۆژێک پێش ئێستا لە کاتی سەردانەکەی سەرۆکی رووسیا ، ڤلادمیر پوتین بۆ ئەنقەرە، رایگەیاندبوو کە لە ماوەیێکی کورتدا رێککەوتنی سیستەمی بەرگری مووشکیی S-400 واژوو دەکرێت.
Your Comment