به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی، ڕای گەیاند: "موئامەرەی سەر کوردستان زۆر لەوە گەورەترە کە هەستی پێدەکرێت و خەڵکیش هەیە پاڵپشتیی دروست کردنی ئاژاوە دەکات".
ناوبراو دەشڵێت، له داوای خەڵک بۆ بژێوی ژیانی تێدەگەن و مافێکی سرووشتییە، بەڵام دەستێک هەیە دەیەوێ دۆخی کوردستان تێکبدات، بەرپرسیارێتیی حکوومەتیشە ئارامی و ئاسایشی خەڵکی کوردستان بپارێزێت.
بارزانی ئاماژه‌ی بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌ڵمانیا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری و ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا كرد و وتی: "له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا پڕۆسه‌ی سیاسی و ھاوكاری كردنی ئه‌وروپا بۆ ده‌ست پێكردنی گفتوگۆی نێوان ھه‌ولێر و به‌غدامان تاوتوێ كرا، ئه‌وه‌ی ئێمه ھه‌ستمان پێكرد ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا ده‌یانه‌وێت یارمه‌تیده‌ری ھه‌رێمی كوردستان بن له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".
له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی ڕابردووی سنووری سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند: "ده‌ستێكی تێكده‌ر له‌نێو خۆپێشاندانه‌كان ھه‌یه و ده‌یانه‌وێت خۆپێشاندانه‌كان به لارێ‌دا ببه‌ن".
نێچیرڤان بارزانی ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ وتی: براده‌رانی گۆڕان ده‌مێكه له حكوومه‌تدا نیین و له ئیداره‌ی خۆجێی سلێمانی هه‌ر ده‌مێننه‌وه و بۆ كۆمه‌ڵیش له میدیاكانه‌وه بیستوومانه و ده‌بوایه داوای كۆبوونهوهیێكی فه‌رمییان بكردایه و هۆكاره‌كانی كشانه‌وه‌یان بۆ روون بكردینایهتهوه، چونكه له كاتێكدا ئێمه داوای هه‌ڵبژاردنمان له ماوه‌ی سێ مانگی داهاتوو كردووه، هیچ پاساوێک بۆ كشانه‌وه له ئێستادا نابینین".
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌م پرسه بابه‌تی یاسایشی تێدایه و ده‌بێت ئه‌و وه‌زیرانه ده‌ست له كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن و سه‌رۆک وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام ئێمه چوار ساڵه پێكه‌وه‌ین ئه‌وان ئێستا په‌نا بۆ كارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌به‌ن كه چه‌ند مانگێک ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن."
ده‌رباره‌ی نامه‌ی سه‌رۆک كۆمار بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق وتی: "به‌ڵێ نامه‌ی سه‌رۆک كۆماریمان پێگه‌یشتووه و ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئه‌و دیداره و هیوادارین سه‌رۆک كۆمار ڕۆڵی خۆی بۆ ده‌ست پێكردنی ئه‌و گفتوگۆیانه ببینێت".
ده‌رباره‌ی پاک كردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانیش، نێچیرڤان بارزانی ڕای گه‌یاند: "ئێمه وه‌ک حكوومه‌ت و حزبیش ئاماده‌ی هه‌موو كارێكین و ئه‌وه كاری كۆمیسیۆنه. خۆ ئه‌وانه‌ی مردوون هه‌موویان پارتی نیین و خه‌ڵكی هه‌موو لایه‌نه‌كان مردوون".
هه‌روه‌ها وتی: "ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و فڕۆكه‌خانه و خاڵه سنوورییه‌كان هه‌ڵوێستی ئێمه هه‌رده‌م ڕوون بووه و ده‌ستووری عێراق رێگه‌ی بۆ چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه و خاڵه سنوورییه‌كان داناوه و له ئه‌مڕۆوه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه ئیداره‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غدا پێكبهێنێ وه‌ک ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه. له ڕاستیدا داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ نه‌خۆش و گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان كێشه‌یان بۆ درووست بووه و هیوادارین له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ببن".
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ھێز و لاواز له به‌غداوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی كورد بكرێت، ئه‌وه كێشه‌كان وه‌ک خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و داواكارین به‌غدا له دیدگایێكی ستراتیژییه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ر بده‌ن".
له‌باره‌ی دابه‌ش كردنی مووچه‌وه، نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "دابه‌ش كردنی مووچه ئێستا و مانگه‌كانی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت". هه‌روه‌ها وتی: "به‌غدا رێگه نادات سوود له نه‌وتی كه‌ركووک وه‌ربگرێت و هه‌رێمی كوردستان بینێرێته ده‌ره‌وه یان خۆیان بیفرۆشن و پاره‌كه‌ی بدرێته مووچه و ڕه‌وشی خه‌ڵكی پێ چاک بكرێت".
سه‌باره‌ت به كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاشكرای كرد: "له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی به‌رده‌وام له دانیشتن داین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن رێكی بخه‌ین، ده‌بێ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی 70 و 80 ده‌بێ یارمه‌تیده‌ر بن ھه‌وڵ ده‌ده‌ین كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment