به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی له په‌یجی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک بڵاوی كرده‌وه: "ڕۆژى شه‌ممه ئاسمان به گشتى هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه بارانێکى که‌م له ناوچه شاخاوییه‌کانى باکوورى هه‌رێم. رۆژى یه‌کشه‌ممه باران بارین ڕوو له ناوچه‌که‌مان ده‌کات کاریگه‌رى نزمه پاڵه‌په‌ستۆى تورکیا و ده‌ریاى ناوه‌ڕاست کار ده‌کاته سه‌ر هه‌رێم باران بارین له زۆربه‌ى ناوچه‌کان ده‌بارێت، پله‌کانى گه‌رما نزم بوونهوهیێکى زۆر به خۆیه‌وه نابینێت بۆیه ئه‌گه‌رى به‌فر بارین که‌متره. پێشبینى ڕێژه‌ى باران بارین بۆ ناوچه‌کانى پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى و کرکووک و گه‌رمیان زیاتر ده‌بێت، پارێزگاى دهۆک بارانى که‌متر ده‌بێت".
كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات: "رۆژى دووشه‌ممه باران به ئاستى جیاواز ده‌بارێت، رۆژى سێشه‌ممه له کاته‌کانى دواى نیوه‌ڕۆ ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت کاریگه‌رى باران نامێنێت یاخود لاواز ده‌بێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment