به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش له‌و په‌یامه‌دا تیشکیان خستۆته‌سه‌ر که‌سایه‌تیی به بیر و شۆڕشگێڕی ئایه‌توڵڵا شیخ مه‌حیه‌دین حائێری شیرازی و وتوویانه: چ پێش شۆڕش و چ پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشیش به‌ڕێزیان پێگه‌یێکی به‌رجه‌سته‌یان له نێو کۆمه‌ڵگای زانایانی ئایینی‌دا هه‌بووه و به ئیخلاس و عیرفان و مه‌عریفه‌تی خۆیانه‌وه ده‌ورێکی کاریگه‌ری له بره‌وپێدانی وانه‌ی ئیسلامی و قورئانی و شۆڕشگێڕانه هه‌بووه.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له برووسکه‌ی سه‌ره‌خۆشی خۆیدا زیادی کردوووه: لای خۆمه‌وه به بۆنه‌ی له‌ده‌ستچوونی ئه‌و زانا ئایینییه‌وه سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو به‌جێماوان و زانا ئایینییه‌کان و تێکڕای خه‌ڵکی به‌ڕێزی پارێزگای فارس ده‌که‌م و لای خودای په‌روه‌ردگار داوای لێخۆشبوو‌ن و ده‌ره‌جاتی عاڵیش بۆ ئه‌و خوالێخۆشبووه ده‌که‌م.
شیاوی ئاماژه‌یه ئایه‌توڵڵا حائێری له دایکبووی ساڵی 1315 یه‌کێک له زانا ئایینییه شیعه ئێرانییه‌کان بوو، له شیراز له دایک بووه، ئه‌ندامی زانا ئایینییه خه‌باتکاره‌کانی سه‌رده‌م شۆڕش بووه و پاشتر وه‌کوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خوبره‌کان ده‌وری گێڕاوه و پێشنوێژی هه‌ینیی پێشووی شیرازیش بووه. ئایه‌توڵڵا حائێری ڕۆژی چوارشه‌ممه 29ی سه‌رماوه‌ز له نه‌خۆشخانه‌ی عه‌لی بنی ئه‌بی تالبی شاری قوم له ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment