هێزه‌كان ده‌ستكراوه‌ن... بڵاوه‌پێكردنی هێز له‌ شار و شارۆچكه‌كان به‌رده‌وامه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چه‌ند ڕۆژێكه‌ بۆ ڕێگرتن له ‌خۆپیشاندان ‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و پاراستنی باره‌گا حیزبی ‌و حكوومییه‌كان له ‌هێرشی خۆپیشانده‌ران هێزێكی زۆر به‌ نێو شاری سلێمانی‌ و شار و شارۆچكه‌كانی‌تر بڵاویان پێكراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانیارییه‌کان ده‌ریده‌خات زۆرترین هێز له ‌شاری سلێمانی ‌و ڕانییه ‌و چه‌مچه‌ماڵ ‌و هه‌ڵه‌بجه‌ و چه‌ند شارۆچكه‌یێكی‌تر بڵاوه‌یان پێكراوه‌.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كان دابه‌شی چه‌ند میحوه‌رێک كراون‌ و ده‌ستكراوه‌ش كراون به‌وه‌ی هه‌ر کاردانه‌وه‌یێک به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن بیكه‌ن.

شایانی باسه‌؛ له ‌سێ‌ ڕۆژی ڕابردوودا له ‌شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی به‌رێوه‌ چوو كه‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ تا دره‌نگانێكی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له ‌چه‌ند ناوچه‌یێک به‌رده‌وامی هه‌بوو.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9561

Your Comment

You are replying to: .
captcha