باوكی پەرلەمانتارێكی پارتی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باوکی پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی هێنا، دەوتریت هۆکاری خۆکوشتنی دروست بوونی گوشاری دەرونی بووە  ئەوەش پاش تووشبوونی کوڕەکەی نەخۆشی كۆرۆناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقەدەمى مافپەروەر هێمن سلێمان، وتەبێژى پۆلیسی دهۆک، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە میدیاكانی پارتی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا ناجی بالەتەیی، باوکی د. ئارام بالەتەیی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەنێو ماڵەکەی خۆیدا لە تەمەنی 65 ساڵیدا بە دەمانچە خۆی کوشت، لەسەر ئەو کەیسەش دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە.

ناجى بالەتەیی لە ساڵی 1952 لە شاری دهۆک لەدایک بووە، لە شۆڕشی گوڵاندا بوەتە پێشمەرگە و لە ساڵی 2005 بوەتە کارگێڕی لقی 20ی پارتی لە شێخان، جگە لە ئارام، کچێکی هەیە.

دوو مانگ و 15 رۆژ پێش ئێستا ئارام بالەتەیی لە بەغدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، دواتر گەڕایەوە شاری دهۆک و دوای 10 رۆژ لە تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە رەوانەی نەخۆشخانەیێکی شاری دهۆک کرا، دۆخی تەندروستیی تاوەکوو ئێستاش ناجێگیرە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 955

Your Comment

You are replying to: .
captcha