کۆنسووڵی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر پاڵپشتیی وڵاته‌که‌ی بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دووپات ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆنسووڵی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر جارێکی‌تر جه‌ختی کرده‌وه‌ وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاڵپشتی کردنی هه‌رێمی کوردستان تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کێن گرۆس کۆنسووڵی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر شه‌وی سێشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ بوویه‌وه‌ و له‌و دیداره‌دا نیازی ئه‌مریکا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا له‌ ڕێگای ئاشتییانه‌ و دایلۆگه‌وه‌ ڕاگه‌یێندرا.

گرۆس له‌و دیداره‌دا هه‌روه‌هاش جارێکی‌تر پاڵپشتی کردنی واشنتۆنی بۆ نزیک بوونه‌وه‌ و لێکتێگه‌یشتنی به‌غدا و هه‌ولێر و پاڵپشتی کردنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تاوه‌کوو به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم دووپات کرده‌وه‌.

سه‌عدی پیره‌ش له‌ دیداره‌که‌دا وێڕای ستایش کردنی ده‌وری ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش و هاوکارییه‌کانی واشنتۆن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هیوای ئه‌وه‌ی خواست واشنتۆن و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌م دۆخه‌ی ئێستاکه‌دا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی هه‌رێم ده‌ورێکی زیاتر ببینن.

پیره‌ جه‌ختی کرده‌وه‌: یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و حکوومه‌تی هه‌رێم پاڵپشتی چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ شێوازی ئاشتییانه‌ و دوور له‌ شه‌ڕ و به‌کارهێنانی هێز ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9515

Your Comment

You are replying to: .
captcha