پێش نووسی بڕیارنامەی قودس لە ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاراستە دەکەین

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا، لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ عومەر گیلە سەرۆک کۆماری جیبووتی لە ئەنقەرە رای­گەیاند: بەداخەوە ئەو بڕۆژە بڕیارەی لەبارەی قودس پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرابوو، لەلایەن ئەمریکاوە ڤێتۆ کرا، کەچی بڕۆژە بڕیارەکە لە لایەن ١٤ وڵاتی دیکە پەسند کرابوو، ئەمەش گرنگە و مانادارە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پڕۆژە بڕیاری پەیوەندیدار بە قودس کە پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرابوو وتیشی: "پشتیوانی کردنی ئەم بڕیارە لەلایەن دوو لەسەر سێی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مانای رەت کردنەوەی بڕیارەکەی ترەمپە.

ئەردۆغان زیادی کرد: لێرەدا دووبارە بانگھێشتی گشت ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەم کە پشتیوانی لە پێگەی مێژوویی قودس بکەن. ئێمە وەک تورکیا تا کۆتایی چاودێری ئەم بابەتە دەکەین.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پرۆژە بڕیاری قودس کە پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرابوو گوتیشی: "ئێستا ئینشاڵڵا ئەم پرۆژە بڕیارە بۆ کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگوازینەوە.

پێموایە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە کۆمەڵەی گشتیدا بۆ دادپەروەری، حەق و ئاشتی ھەڵوێستێکی بەھێز نیشان دەدەن.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9503

Your Comment

You are replying to: .
captcha