بۆ فڕۆکەخانەکەی سەقز هیوامان بە بووجەی حکوومی نەماوە

بەشی ئێران- موحسن بیگلەری دەڵێت: هیوامان بە بووجەی حکوومی نەماوە و بڕیارە ڕێکخراوەی فڕۆکەخانەکانی وڵات بە چێکردنی فڕۆکەخانەی سەقز هەستێتەوە.

نوێنەری سەقز و بانە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە لێدوانێک بۆ کوردپرێس دەڵێت: فڕۆکەخانەی سەقز پێویستی بە ١٠٠ ملیار تمەن پارەیە و هەر بۆیەش بۆمان دەرکەوت لە ڕێگای دەوڵەتەوە دەستمان ناگاتە هیچ چوونکە دەوڵەت پارەیێکی وەهای نییە کە بۆ ئەو پرۆژەیە تەرخانی بکات.

بیگلەری باسی لەوە کرد ڕێگایێکی دیکەیان بۆ ئەم کێشەیە دۆزیوەتەوە و ڕوونی کردەوە: ئەو پارچە زەوییەی بڕیار بوو بدرێتەڕێکخراوی خانوو و شارسازی، دامان بە ڕێکخراوی فڕۆکەخانەکانی وڵات و ئەویش تەندەرێکی خستە ڕێ و ئێستا بڕیارە تا دوو ساڵی دیکە فڕۆکەخانەی سەقز ئامادەی وەبەرهێنان بێت.

نوێنەرەکەی سەقز و بانە پاشان تیشکی خستە سەر دۆخی پرۆژەکە و وتی: خاوەنێتیی زەوییەکە یەکلا کراوەتەوە و بەشێک لە باندی فڕۆکەخانەکەش چێکراوە. بڕیارە بۆ دیکەی بەشەکان وەکوو چێکردنی تەرمیناڵ، بورجی چاوەدێری و کۆنترۆڵ و گواستنەوەی جادەی سەقز بۆ مەریوان تەندەر بەڕێوە بچێت.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9502

Your Comment

You are replying to: .
captcha