عه‌بادی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێم هاته ‌ده‌نگ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دێته‌ ده‌نگ و داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌كات رێز له‌ خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌ بگرێت و دەشڵێت: به‌هۆی بوونی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ناتوانین مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دابین بكه‌ین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆك‌وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆنفراسی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا، كه‌ دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد و رای‌گه‌یاند:" پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، رێز له‌ خۆپیشاندانی ئاشتیانه ‌و مه‌ده‌نیانه‌ بگرن".

عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ به‌هۆی بوونی گه‌نده‌ڵی، ناتوانن موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هه‌رێم دابین بكه‌ن.

به ‌وته‌ی سه‌رۆك‌وه‌زیرانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، بڕیاری دا هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌یه‌ك كاتدا له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.

حه‌یده‌ر عه‌بادی داواشی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، په‌له‌ بكات له‌ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2018.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9497

Your Comment

You are replying to: .
captcha