بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆنفراسی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا، كه دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند:" پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، رێز له خۆپیشاندانی ئاشتیانه و مه‌ده‌نیانه بگرن".
عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه به‌هۆی بوونی گه‌نده‌ڵی، ناتوانن موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هه‌رێم دابین بكه‌ن.
به وته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، بڕیاری دا هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌یه‌ك كاتدا له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
حه‌یده‌ر عه‌بادی داواشی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، په‌له بكات له په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2018.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment