ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی بیانیی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له لێدوانێک بۆ هه‌واڵنێری په‌رله‌مانیی کوردپرێس وێڕای ئاماژه به ده‌وری ئێران بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ڵێت: وا ده‌زانم به‌ستێن بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌رێم و حکوومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌وه‌ش به نێوه‌ندگێڕیی ئێران هه‌یه. ئه‌وان پاش ڕووخانی سه‌دام ئه‌زموونێکی 14 ساڵه‌ی دیموکراسییان هه‌یه و ئه‌گه‌ر کوره‌کان بیانهه‌وێ ئێران پڕ و پیاوانه بکه‌وێته نێوانیان وه‌ک چۆن له سه‌رده‌می شه‌ڕدا کۆمه‌کی ده‌کردن، ئه‌وا یارمه‌تییێکی باش ده‌بێ بۆیان و ئێرانیش ده‌توانێ له ڕوانگه‌ی سیاسییه‌وه به‌شداری بکات.
ناوبراو ڕه‌وتی گه‌شه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به باش هه‌ژمار ده‌کات و له درێژه‌دا ده‌ڵێت: وه‌کوو کوردێک پێم خۆشه ته‌نانه‌ت به لێدوانیش بێت ده‌ست وه‌رنه‌ده‌مه کاروباری هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام پێویسته کورده‌کان و حکوومه‌تی ناوه‌ند بگه‌نه ڕێکارێکی نوێ بۆ پێکه‌وه ژیان و به‌ستێن بۆ به‌رده‌وام بوونی گه‌شه‌ی هه‌رێمی کوردستان بڕه‌خسێت چوونکه ته‌نیا گه‌شه ده‌توانێت که‌لێنه‌کانی ناوخۆی عێراق پڕ بکاته‌وه.
فه‌لاحه‌ت پیشه پاشان ده‌ری‌بڕی: ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ردوو لایه‌ن بکه‌ونه تۆڵه سه‌ندنه‌وه و بابه‌تی ئاوه‌دانی و گه‌شه بخه‌نه په‌راوێزه‌وه ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه تووشی کێشه ده‌بن. ئێمه ده‌بێ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بکه‌ینه نموونه و گرۆبه‌رێک بۆ خۆمان. بۆ وێنه له مێژووی "پرۆس"دا که دواتر بنچینه‌ی ئاڵمانیای لێ درووست ده‌بێ زیاتر له 500 پێکهاته‌ی ئه‌تنیکی هه‌یه و هه‌موویان له‌ده‌وری پێوه‌ری گه‌شه کۆ بوونه‌ته‌وه و ناکۆکی و کێشه‌کانیان وه‌لا ناوه و پێکه‌وه‌ژیانیان کردۆته ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی بۆ خۆیان.
له کۆتاییشدا ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی بیانیی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ڕای‌گه‌یاند: هیوادارین له عێراقیشدا هه‌مان پێوه‌ر درووست ببن چوونکه تۆڵه سه‌ندنه‌وه و ڕوانگه‌ی دوژمنایه‌تی کێشه‌کان چه‌ندقات ده‌کاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵةێر: 60105
Your Comment