به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گونول توول، پسپۆڕ و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی تورکیا له ئه‌نستیتۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤێن له وتارێکدا که له ماڵپه‌ڕی war on the rockes بڵاو کراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆککۆماری تورکیا هه‌موو هه‌لێک ده‌گۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی هه‌مبه‌ر پشتیوانیی ئه‌مریکا له کورده‌کانی سووریا ده‌رببڕێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه بۆ پشتیوانیی ڕووسیا له کورده‌کانی سووریا و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی یه‌په‌گه له ناوچه‌ی ده‌یرزوور ته‌نانه‌ت وشهیێکیش به‌سه‌ر زاریدا نایێت و میدیاکانی سه‌ر به حکوومه‌تیش له‌مباره‌وه سیاسه‌تیان هه‌ر بێده‌نگی بووه.
گونول زیاتر باسی ئه‌وه‌ش ده‌کات: کاتێک فه‌رمانده‌کانی یه‌په‌گه له بنکه‌ی سه‌ربازیی حه‌میمیمی سووریا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ڕووسه‌کان ده‌رکه‌وتن، ئه‌ردۆغان و هیچکامی دیکه له کاربه‌ده‌ستانی پارتی داد و گه‌شه نقه‌یان لێوه ده‌ر نه‌هات و که‌س ده‌نگی هه‌ڵنه‌بڕی. فڕۆکه ڕووسییه‌کان بوونه پشتیوانی هێزه‌ی کورد له ئۆپه‌راسیۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بۆ شه‌ڕی دژ به داعش و کورده‌کانیش پاراستنی هێزی وشکایی ڕووسیا له ناوچه‌که‌یان وه‌ئه‌ستۆ گرت.
به‌گوێره‌ی وتاره‌که، ئه‌م بێده‌نگییه بۆ خودی ئاکپارتیشی ده‌رخستووه هه‌میشه هه‌مبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ڕووسیا بۆ کورده‌کان لاواز بووه و له‌مباره‌وه ده‌ستی به ته‌واوه‌تی به‌سراوه‌ته‌وه و هیچ کاتێکی له دستا نییه بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته سه‌ر ڕووسیا. ئه‌نقه‌ره ناتوانێت مۆسکۆ له کورده‌کانی سووریا دوور بخاته‌وه و ته‌نیا به‌هیوایه پاش کۆتایی هاتنی داعش و هاوپه‌یمانیی دژه داعش ڕووسیاش له کوررده‌کان گه‌ڕێت. به‌ڵام پێوه‌ندیی ڕووسیا و کورد بۆ چه‌ندان ده‌یه‌ی پێشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه و ڕه‌نگه زیاتر له‌وه‌ی تورکیا به‌هیوایه ئه‌م پێوه‌ندییه به‌رده‌وام بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60105
Your Comment