بەپێی هەواڵی کوردپرێس، واسق هاشمی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا وتی: گرووپی ئاڵا سپییەکان گرووپێکی بناژۆخواز نییە و ئاڵاکەشی بە ڕەنگی سپییە کە وێنەی سەری شێرێکی تیادایە، ئەوان توانای ئەویان نییە دەست بە سەر شارەکاندا بگرن و تەنها بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنیی شارەکان هەوڵ دەدەن.
هاشمی وەبیری هێنایەوە کە ئاڵا سپییەکان، بەرپرسارێتیی گوللەبارانی هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەکانی لە شاری دووزخورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدین لە ئەستۆ گرتووە، کە تاقمێک شەهید و برینداری لێ کەوتۆتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment