بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانی ئەمڕۆ لە ژمارەیێک ناوچەی جیاوازی سنووری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی خۆپیشاندان دەستی پێکردەوە.
سەرەتا لە قەزای کۆیەی سنووری پارێزگای ھەولێر خۆپیشاندان دەستی پێکردەوە و خۆپیشاندەران چوونە بەردەم قائیمقامیەتی قەزاکە، دواتر خۆپیشاندەران ھێرشیان کردەسەر بینای قائیمقامیەت و بەشێک لە بیناکەیان ئاگر تێبەردا.
سەرکەوت ڕەسووڵ قائیمقامی قەزای کۆیە ئەوەشی ئاشکرا کرد، دوای ئەوەی چوونەتە ناو بیناکە و بەشێکیان سووتاندوە، دواتر خۆپیشاندەران بەرەو بارەگای حزبەکان ڕۆیشتون.
دواتر خۆپیشاندەران چوونە سەر بارەگای لقی پارتی لە کۆیە و سووتاندیان و لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی چەند بارەگایێکی دیکەی حزبەکانیش بسووتێنن.
ھاوکات لە قەزای کفری خۆپیشاندەران ھێرشیان کردەسەر لقی کفری ئەو حزبە و ژمارەیێک لە خۆپیشاندەران چوونەتە ناو بیناکەوە، بەڵام لەلایەن پاسەوانانی ئەو بارەگایەی پارتیەوە تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا دەکرێت بۆ ئەوەی بڵاوەیان پێبکرێت.
سەرچاوە: SNN
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment