به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس، شاری قودس که مزگه‌وتی ئه‌قسا یه‌که‌م ڕووگه‌ی موسڵمانانی تێدایه به‌شێکی حاشاهه‌ڵنه‌گری فه‌ڵه‌ستینه و یه‌کێک له‌و سێ شوێنه‌واره هه‌ره‌گرینگ و پیرۆزه ئیسلامییانه که لای موسڵمانان زۆر به‌هه‌ند وه‌رده‌گیردرێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تا ئێستا 8 بڕیارنامه‌ی له سه‌ر قودس ده‌ر کردوووه و له سه‌ر زه‌رووره‌تی پاراستنی ئاسایشی قودس و پێش‌گرتن له بێ ڕێزی کردن به شوێنه‌واره پیرۆزه‌کان و ئه‌شکه‌نجه و ئازاردانی دانیشتووانی قودس جه‌ختی کردووه‌ته‌وه.
مانگی دیسێمبێری ساڵی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارنامه‌یێکی په‌سه‌ند کرد و تێیدا جه‌ختی کرده‌وه به هێچ شێوازێک سنووره‌کانی پێش جوونی 1967 به‌تایبه‌ت سنووری هاوپه‌یوه‌ند به به‌یتولموقه‌ده‌سه‌وه ناگۆڕدرێت مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌کان. پێش چه‌ند ڕۆژ تره‌مپ قودسی وه‌کوو پێته‌ختی ڕژێمی زایۆنی ناساند و شه‌پۆلێکی ناڕه‌زاییی موسڵمانانی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش کوردپرێس دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین خه‌دیو ئه‌نجام داوه، ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌که‌یه:
* کوردپرێس: هۆکاری بڕیاری تره‌مپ بۆ به فه‌رمی ناساندنی به‌یتولموقه‌ده‌س وه‌كوو پێته‌ختی ئیسرائیل به چی ده‌زانن؟
- دوکتۆر خه‌دیو: بڕیاری تره‌مپ له ڕاستیدا جێبه‌جێ کردنی ئه‌و یاسایه بوو که کۆنگرێسی ئه‌مریکا ساڵی 1995 په‌سه‌ندی کردبوو به‌ڵام سه‌رکۆمارانی ئه‌مریکا هه‌ر شه‌ش مانگ جارێک ئه‌و یاسایه‌یان دواخستبوو. تره‌مپ له باری سیاسییه‌وه پاڵێوراوی کۆماریخوازه‌کان بوو و که‌سایه‌تیێکی به‌ره‌ی ڕاست و پۆپۆلیسته که پاڵپشتی و لۆبیی به‌هێزی یه‌هوودی له‌گه‌ڵ بوو. ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندیی هاوبه‌شی زۆرینه‌ی سه‌رۆک کۆمارانی ئه‌مریکایه. به ئاوڕدانه‌وه له‌و پێشینه‌یه وای بۆ ده‌چم ئه‌نگێزه‌ی شه‌خسیی تره‌مپ ده‌ورێکی کاریگه‌ری بووه له ده‌ر کردنی ئه‌و بڕیاره دا.
* کوردپرێس: مه‌به‌ستتان له‌و ئه‌نگێزه شه‌خسییانه چییه، بۆمان ڕوون ده‌که‌نه‌وه؟
- دوکتۆر خه‌دیو: ئه‌نگێزه‌ی شه‌خسی وه‌کوو به لاڕێدا بردنی ڕای گشتی له دۆسیه قه‌زاییه‌کانی سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار که هێشتاکه کراوه‌یه به‌تایبه‌ت بابه‌تی پێوه‌ندیی تره‌مپ له‌گه‌ڵ ڕووسیا. له لایێکی دیکه‌شه‌وه تره‌مپ پێخۆشه خۆی وه‌کوو که‌سێکی به بڕشت پیشان بدات که پشت له به‌ڵێنه‌کانی کاتی هه‌ڵبژاردن ناکات.
هه‌لومه‌رجی شێواوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ چوونکه چ جیهانی ئیسلام و چ جیهانی عه‌ره‌ب وه‌کوو پشتیوانی فه‌ڵه‌ستین له دۆخێکی باش دا نین. شه‌ڕی سارد و نیابه‌تیی ئێران و سعوودییه سه‌ره‌نجی ڕای گشتیی له فه‌ڵه‌ستین دوور خستووه‌ته‌وه. ئه‌و هه‌لومه‌رجه و قه‌یرانی قه‌ته‌ر و پێوه‌ندیی نه‌گونجاوی تورکیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی که‌نداوی فارسیش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا و ئیسرائیل بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ره‌ی دژه ئیسرائیل له به‌رانبه‌ر به فه‌رمی ناسینی به‌یتولموقه‌ده‌س وه‌کوو پێته‌ختی ئیسرائیل زۆر هه‌ڵوێستی کارامه نه‌نوێنن.
* کوردپرێس: لێکه‌وته‌کانی ئه‌و بڕیاره چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
- دوکتۆر خه‌دیو: پرسی قودس و به‌یتولموقه‌ده‌سی ڕۆژهه‌ڵات له ناو دڵی پرسی فه‌ڵه‌ستین دایه و هه‌مووان ئاگادارن دانوستانی ئاشتی که ساڵی 1991 که به کۆنفڕانسی مه‌دریده‌وه ده‌ستی پێ‌کرد له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێگاچاری دوو ده‌وڵه‌تی و جێبه‌جێ کردنی بڕیارنامه‌ی 241ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بووه که پرسی قودس وه‌کوو کێشه‌له‌سه‌رترین بابه‌تی جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ڕێگاچاره ناسراوه.
50 ساڵ به سه‌ر داگیرکرانی که‌ناری ڕۆژئاوا، هێڵی غه‌ززه و قودسی ڕۆژهه‌ڵات له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه تێده‌په‌ڕێت. له‌و ماوه‌یه‌دا ئیسرائیل هه‌وڵی داوه پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی قودس بگۆڕێت. ده‌ستی داوه‌ته چێ کردنی شارۆچکه و به گوێره‌ی ئاماره بڕواپێکراوه‌کان 400 هه‌زار جووله‌که له قودسی ڕۆژهه‌ڵاتی نیشته‌جێ کراون.
ئیسرائیل به شێوازی جۆربه‌جۆر هه‌وڵی داوه مافی نیشته‌جێ بوون له دانیشتوانی ئه‌و به‌شه‌ی شاره‌که بسێنێته‌وه و به کرداری ئیسرائیل هیچی له قودسی ڕۆژهه‌ڵات نه‌هێشتووه‌ته‌وه و له ڕێگای چێ کردنی شارۆچکه‌کانه‌وه هێڵی پێوه‌ندیی نێوان قودسی ڕۆژهه‌ڵات و که‌ناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون ده‌بڕێت که بڕیاره له‌گه‌ڵ پشتوێنی غه‌ززه ببێته شوێنی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین.
ئه‌گه‌ر تره‌مپ پێ‌داگر بێت له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی خۆی چیتر ڕێگاچاری دوو ده‌وڵه‌تی له ناو ده‌چێت و زه‌وی بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین نامێنێته‌وه. ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه داهێنه‌ری ئه‌و پڕۆژه‌یه خۆدی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بوو که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا وه‌کوو حاکم و نێوبژیڤان خۆی ده‌رخستووه. له ڕاستیدا بڕیاره‌که‌ی تره‌مپیش پێگه‌ی نێوبژیڤانیی ئه‌مریکا تووشی پرسیار ده‌کات که هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه بێ لایه‌ن نه‌بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پرسی کرداری کردنی ڕێگاچاری دوو ده‌وڵه‌تیش له ناو ده‌بات. به بێ قودسی ڕۆژهه‌ڵات نابێت چاوه‌ڕوانی ئاشتی بکرێت و گرینگ‌ترین لێکه‌وته‌ی ئه‌و بڕیاره‌ش ئه‌وه‌یه پڕۆسه‌ی ئاشتی و ڕێکاری دوو ده‌وڵه‌تی ده‌چێته تارماییه‌وه.
* کوردپرێس: ئایا ئه‌و بڕیاره سه‌رهه‌ڵدانی ئینتیفازه‌یێکی تری له فه‌ڵه‌ستین لێده‌وکه‌وێته‌وه؟
- دوکتۆر خه‌دیو: تا ئێستا له وڵاتی داگیرکراوی فه‌ڵه‌ستین دوو ئینتیفازه‌مان بینیوه. ئیتیفازه‌ی یه‌که‌م پاش ئه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا که فه‌ڵه‌ستینییه‌کان له شه‌ڕی چریکی بێ هیوا بوون و ئه‌و ئینتیفازه‌یه حه‌ماسی لێکه‌وته‌وه. ئینتیفازه‌ی دووهه‌م ساڵی 2000 سه‌ری هه‌ڵدا و هه‌لومه‌رجی ئه‌و کات هیچی له ئێستا نه‌ده‌چوو. یاسر عه‌ره‌فات له ئه‌مریکا دانوستانی به جێ هێشت چوونکه داوایان لێ کردبوو فه‌ڵه‌ستین واز له به‌یتولموقه‌ده‌سی ڕۆژهه‌ڵات بهێنێت هه‌ر بۆیه‌ش ئینتیفازه‌ی دووهه‌م ده‌ستی پێ‌کرد و لێکه‌وته‌وه خراپی زۆریشی بوو. به‌نده بڕوام وایه ئێستاکه به‌ستێنی سه‌رهه‌ڵدانی ئینتیفازه‌ی سێهه‌م ئاماده‌یه. ئه‌گه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و موسڵمان کاردانه‌وه‌ی به‌هێز پیشان بده‌ن حکوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌ڵه‌ستین که هه‌ڵوێستی توندیان نواندووه پڕۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حه‌ماس درێژه پێ بده‌ن و به‌رده‌وام بن له‌گه‌ڵ سازش نه‌کردنیان له‌گه‌ڵ تره‌مپ.
* کوردپرێس: ئایا ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپ خه‌سار له پێگه‌ی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات؟
- دوکتۆر خه‌دیو: به گشتی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تره‌مپ ده‌بێته هۆی کز بوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا له ڕۆژژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئێستا ڕووسیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له ڕێگای قه‌یرانی سووریاوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ور ده‌بینێت. ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌که‌ش به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی ئێران، سعوودییه و تورکیا زیادی کردوووه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا چیتر وه‌کوو ڕابردوو نییه. بڕیاره‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی تره‌مپ ئه‌مریکا له پێگه‌که‌ی خۆی و له هاوپه‌یمانه له مێژینه‌کانی ئه‌مریکا وه‌کوو سعوودییه، میسر و ئوردون و وڵاتانی که‌نداوی فارس دوور ده‌خاته‌وه.
ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ به قازانجی ئه‌مریکا نابێت و وڵاتانی ئه‌ورووپیش ئه‌و بڕیاره‌یان پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره له‌گه‌ڵ په‌یمانی که‌شوهه‌وا له پاریس و هه‌روه‌ها هه‌وڵی تره‌مپ بۆ تێکدانی به‌رجام کۆ بکه‌ینه‌وه سیمای وڵاتێکمان بۆ ده‌ر ده‌که‌وێت که زیاترین پێشێلکاری له ڕێککه‌وتن و په‌یڕه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ئه‌نجام داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment