بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موراد قەرەیلان لە فەرماندەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی کرێکارانی کوردستان وتی: تورکیا ئەوندە توانای نییە کە هێرش بکاتە سەر کانتۆنی عەفرین و شەڕ لە گەڵ یەکینەکانی پارستنی گەل بکات.
قەرەیلان وتیشی: وا پیشان دەدەن کە تورکیا ئەگەر هێرش بکاتە سەر عەفرین بە خێرایی دەست بەسەریدا دەگرێت. هەموو جیهان بزانن ئەرتەشی تورکیا توانای ئەوەی نییە.
ناوبراو ئاماژی بە توانا نەبوونی ئەرتەشی تورکیا لە پێکدادانەکانی باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە دا و وتی: خەڵکی عەفرین و هەموو جیهان بزانن ئەرتەشی تورکیا 9 مانگ نەیتوانی داخڵی نوسەیبین ببێتەوە، تەنها 60 یا 70 هێزی PKK بەرگرییان لە نوسەیبین کرد. ئێستا ئەرتەشی تورکیا چلۆن دەتوانێت بگاتە عەفرین؟ ئەو ئەرتەشە بە بێ یارمەتیی ڕووسیا نەیتوانی داخڵی ئەلباب ببێتەوە.
قەرەیلان وێڕای ڕیز گرتن لە ئەزموونی شەڕڤانانی YPG لە شەڕی داعشدا زیادی کرد: شەڕڤانانی YPG و YPJ هەروەها سوپای دیموکراتیک لە عەفریندان، ئەو کاتەی کە کەس نزیکی داعش نەدەکەوتەوە، ئەوان شکستیان بە داعش هێنا. پێتەختی داعشیان گرت. ئەرتەشی تورکیا توانای شەڕی YPGی نییە. ئەگەر دەستی پێبکەن شکست دێنن، ئەوان تەنها هەڕەشە دەکەن، ئەگەر دەتوانن بێن و بیسەلمێنن.
ناوبراو ئاشکرای دەکات هەڕەشە یەک لە دوای یەکەکانی بەرپرسانی حکوومەتی تورکیا لەبارەی هێرش کردنە سەر کانتۆنی عەفرین تەنها شەڕی دەروونییە و بۆ دابەزاندنی ورەی خەڵکە.
موراد قەرەیلان لە کۆتاییدا ئاماژەی بە ڕۆڵی ڕووسیا و ئەمریکا لە هێرشی چاوەڕوان نەکراوی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین دا و وتی: تورکیا بە بێ مۆڵەتی ئەمریکا و ڕووسیا ناتوانێت کارێک ئەنجام بدات. ڕوون نییە لە کۆتاییدا هەڵویستیان چی دەبێت، ئەردۆغان هەوڵ دەدات خەڵکی تورکیا شکستەکانی لە بیر بەنەوە، بەم بۆنەوە دەبێت چاوەڕوانی هەر هەوڵێک لە لایەن ئەردۆغانەوە ببین بەڵام نابێت ترسمان هەبێت. ئەگەر هێرش بکەن وەڵامیان دەدەینەوە.
سەرچاوە: فورات نیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment