به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له باره‌ی پڕۆژه بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕای گه‌یاند: "ڤیتۆ کردنی ئه‌م بڕیاره له لایه‌ن ئه‌مریکاوه، دووباره ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه که ئه‌و وڵاته بێ لایه‌نی خۆی له‌ده‌ست داوه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕاگه‌یێندراوێکی له باره‌ی ڤیتۆ کردنی ئه‌مریکا له پرۆژه بڕیارێک له‌مه‌ڕ قودس بڵاو کرده‌وه که تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌کات بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا له باره‌ی قودس ھیچ بنه‌مایه‌ی یاسایی نه‌بێت.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ڕاگه‌یێندراوه که به نیگه‌رانییه‌وه پێشوازی له به‌کارھێنانی مافی ڤیتۆ له‌و باره‌یه‌وه ده‌که‌ن.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ھاتووه: "ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌ی به ڕه‌چاو کردنی یاساکان و شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده کراوه که بانگه‌وازی پابه‌ند بوون به بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات، ڤیتۆ کردنی له لایه‌ن ئه‌مریکاوه دووباره ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه که ئه‌و وڵاته بێ لایه‌نی خۆی له‌ده‌ست داوه. ته‌نیا بوونی ئه‌مریکا له ده‌نگدانه‌وه‌که‌دا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که بڕیاره‌که‌ی قودس له ده‌ره‌وه‌ی یاساکانه. له کارخستنی ئیداره‌ی گشتی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بابه‌تێکی له‌و جۆره که ره‌نگدانه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ھه‌یه له باره‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌که، مایه‌ی قبووڵ کردن نییه".
ھه‌ر له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاماژه به‌وه کراوه که تورکیا ھه‌میشه له لای ده‌وڵه‌ت و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌بێت و جه‌خت له‌وه‌ش کراوه‌ته‌وه که له گشت نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به تایبه‌تیش له سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له پشتیوانی کردنی به‌رخودانی فه‌ڵه‌ستین و ھه‌وڵه‌کانی له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment