بەرجام و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەری سەرەکیی گفتوگۆی نێوان زەریف و لاڤرۆف

بەشی ئێران/کوردی- وەزیری دەروەی ئێران لە پێوەندییێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەیدا سەبارەت بە بەرجام و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕای­گەیاند: محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەروەی ئێران لەگەڵ سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەروەی ئەو وڵاتە پێوەندییێکی تەلەفوونیی بووە و سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و ڕێککەوتننامەی بەرجام گفتوگۆیان کردووە.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا هەروەها جەختیان لەسەر جێبەجێ کردنی بەرجام کرد و وەبیریان هێنایەوە تارن ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی پشتڕاست دەکاتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9461

Your Comment

You are replying to: .
captcha