١٩ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ٠٨:٤٤
ئێران هه‌ره‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

بەشی ئێران/کوردی- راوێژكاری رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختی كرده‌وه‌ به‌خۆشی بێت یاخۆد به‌هێز ئه‌مه‌ریكا ناچار ده‌كه‌ين له‌ عێراق و سووریا بكشێته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی راوێژكاری رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕای­گەیاند: ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌بێ هیچ فه‌رمانێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌ شه‌رعیه‌كانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌ن‌ و هه‌وڵ بۆ چه‌سپاندنی هه‌ژموونی خۆیان ده‌ده‌ن.

ویلایه‌تی وتیشی: هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا قبووڵی بكه‌ن یاخۆد ره‌تی بكه‌نه‌وه‌ پێویسته‌ ناوچه‌كه‌ جێ بهێڵن، چوونكه‌ هیچ پاساوێک بۆ بوونی هێزه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌ نییه، ئه‌گه‌ر ره‌تیش بكه‌نه‌وه‌ ئه‌وا به‌هێز پاشه‌كشه‌یان پێ ده‌كه‌ین‌.

عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی له‌باره‌ی دانپێدانانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكاش به‌ قودس وه‌ک پایته‌ختی ڕەژیمی زایۆنی گوتی: ئه‌و كاره‌ی تره‌مپ وه‌ک بڵێسایێكی ئاگر بوو كه‌ له‌ كۆگای سووته‌مه‌نی هه‌ست و نه‌ریتی جیهانی ئیسلامی به‌ردا.

ناوبراو له‌به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا وتی: سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا نه‌وێراون پایته‌ختی ڕەژیمی زایۆنی بگوازنه‌وه‌ قودس و بڕیارێكی له‌مجۆره‌ له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌ ده‌درێن كه‌ له‌ بڕیاردان هیچ له‌ حیكمه‌ت نازانن، تره‌مپیش بۆ ئه‌و بێحیكمه‌تیه‌ ده‌ستپێشخه‌ریی كرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9458

Your Comment

You are replying to: .
captcha