بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاشنیوەڕۆی ئەوڕۆ دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز ئانگێلا مێرکێڵ سەرۆکی ئاڵمانیا پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا باسی شەڕی تیرۆر، پێوەندیی نێوان بەرلین و هەولێر، کێشە ناوخۆییەکانی عێراق و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆی دوو لایەن بوون بەڵام وردەکارییەکانی ئەم دیدارە هێشتا بڵاو نەکراوەتەوە.
لەم دیدارەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و فوئاد حسێن سەرۆکی مەکتەبی مەسعوود بارزانی هاوڕێی نێچیرڤان بارزانیی بوون.
شیاوی ئاماژەیە شاندەکە پێشتریش لەگەڵ زیگمار گابریەل وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا کۆبوونەوە و هەر لەسەر ئەم تەوەرانە گفتوگۆیان کرد.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment