بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار محەمەد حسێن ڕەجەبی لە ڕێوڕەسمی پێشەنگانی جیهاد و شەهادەتی پارێزگای کوردستان بە ئامادەبوونی عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وێڕای ئاماژە بە ئازایەتیی خەڵکی کوردستان لە سەردەمی شۆڕش و شەڕی داسەپاو و پێشکەش کردنی ٥ هەزار و ٤٨٠ شەهید بە نیزامی ئیسلامی وتی: گەشە نەسەندن و دانەنانی سەرمایە شیاوی ئەم خەڵکە نییە و هیوادارین لە ڕەوتی سەرمایەدانەری لەم پارێزگایەدا هەڵبەزێک ببینین.
هەروەها باسی لەوەش کرد خەڵکی پارێزگای کوردستان بۆ ئەم نیزامە هەموو هەوڵی خۆیان خستۆتە گەڕ و ئێستا ئاسایشێکی پاوەجێ و بەردەوام لێرەدا دەبینرێت و زیاتر وتیشی: هەندێک پێوەر لەمبارەوە هەیە کە پیشاندەری ئەم هاودڵییەیە. لە ئێستادا یەک لە سێی خەڵکی پارێزگا ئەندامی بەسیجن و لە دواهەم هەڵبژاردنیشدا زۆرترین ڕێژەی بەشداریمان لەم پارێزگایە بینی.
سەردار ڕەجەبی دەریبڕێ: ئەمەش لە حاڵێکدایە دوژمنانی نیزام یەکسەر خەریکی هێرش و هەڕەشەی دژ بە کۆماری ئیسلامین و بۆ هەر کاتژمێرێک ٣٠ هێرشی میدیایی و پڕۆپاگەندە دژ بە ئێران دەبینرێت.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment