به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو میدیاکانی یۆنان له زاری به‌رپرسانی ئه‌منیی ئه‌و وڵاته‌وه ڕایان­گه‌یاندووه: نۆ ئه‌ندامی ده‌ستبه‌سه‌رکراوی رێکخراوی تیرۆریستی DHKP-C له یۆنان، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئامانجیان ئه‌وه بووه بۆسه بۆ سه‌رکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بنێنه‌وه.
رۆژنامه‌ی تۆ ڤیما پشتبه‌ستن به زانیاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کان ئه‌وه‌ی بڵاو کردۆته‌وه که نۆ ئه‌ندامه ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌که‌ی DHKP-C پلانیان داناوه بۆ هێرش کردنه سه‌ر سه‌رکۆماری تورکیا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان.
هه‌واڵه‌که ئاماژه‌ی به‌وه داوه له ئاکامی هه‌ڵمه‌تێکدا بۆ سه‌ر ناونیشانه‌کان پۆلیسی یۆنان ڕه‌شنووسێکی ده‌ستکه‌وتووه که پلانی بۆسه‌نانه‌وه بۆ سه‌رکۆمار ئه‌ردۆغان-ی تیادا بووه که مووشه‌ک هاوێژ و بۆمبی ده‌ستی و بۆمبی مۆلۆتۆڤی تیادا به‌کار ده‌هێنرا.
به پێی هه‌واڵه‌که له پلانه‌که‌دا "دووپشک" وه‌ک ناوی نهێنی بۆ ئه‌ردۆغان دانراوه و له کاتی تێپه‌ڕینی کاروانی ئۆتۆمبێله‌کانی سه‌رکۆمار ئه‌ردۆغان پلانیان بۆ ئه‌وه داناوه له دوو لاوه مووشه‌کیان تێی بگرن و ژماره‌یێکیشیان له پشته‌وه‌ڕا به‌رده‌وام بن له هێرش کردنه سه‌ر ئۆتۆمبێله‌کان.
هه‌واڵه‌که ئاماژه‌ی به‌وه داوه که هێزه ئه‌منییه‌کان به‌رده‌وامن له کاره‌کانیان که پێده‌چێت مووشه‌ک و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کان له قه‌دپاڵی چیای پارنیتای رۆژهه‌ڵاتی ئه‌سینا شاردرابنه‌وه.
کۆتایی ئاکته‌وبری رابردوو له هه‌ڵمه‌تێکدا بۆ سه‌ر سێ ماڵ له ئه‌سینا نۆ ئه‌ندامی DHKP-C ده‌ستبه‌سه‌ر کران که هاووڵاتیی تورکیان و ڕه‌وانه‌ی دادگا کران.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment