حکوومه‌تی ناوه‌ند به‌ڵێنی کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی داوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕای گه‌یاند: حکوومه‌تی عێراق به‌ڵێنی داوه‌ که‌ به‌ر له‌ هاتنی ساڵی نوێ فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بکاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود باوه‌موراد وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ١٧ی دیسێمبێری ٢٠١٧ له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند له‌ کۆبونه‌وه‌ی نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی له‌ هه‌رێمی کوردستان حکوومه‌تی ناوه‌ند به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه‌ به‌ر له‌ سه‌ری ساڵ فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم بکرێنه‌وه‌.

وتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانمان بۆ کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کان تا ئێستا به‌غدا هیچ وه‌ڵامێکی دیاری کراوی نه‌داوینه‌ته‌وه‌ و واده‌یێکی دیاری کراوی دانه‌ناوه‌ بۆ کردنه‌وه‌یان.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ به‌غدا له ‌کۆبونه‌وه‌ی نوینه‌رانی وڵاتانی بیانیدا به‌ڵێنی کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی داوه‌ به‌ڵام تا ئێستا ئێمه‌ به‌ شیوه‌ی فه‌رمی پێمان نه‌گه‌یشتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وانه‌ کردنی به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌ر له ‌لایه‌ن حکوومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌ بۆ فڕۆکه‌خانه‌کان وتی هیچ ئه‌فسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رێک له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ ڕه‌وانه‌ نه‌کراوه‌ و وتیشی تاکوو گفتوگۆ و دانوستان نه‌کرێ ئێمه‌ ئاماده ‌نین فڕۆکه‌خانه‌کان ڕاده‌ست بکه‌ین.

سه‌رچاوه‌: لڤین پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9427

Your Comment

You are replying to: .
captcha