به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دلێر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زنانه‌ی سه‌ر به قه‌زای كفری به SNNی ڕاگه‌یاند: "دوای گرژییه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوو كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق به بیانوی بوونی خۆبه‌خش له سنووری ناحیه‌كه له سنووری قه‌زای خورماتوه‌وه جوڵه‌یان كرد، دواتر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش هاتۆته سه‌ر خه‌ت و هێزی ناردوووه بۆ سنووری ناحیه‌ی زنانه".
وتیشی: "كۆنترۆڵی ته‌واوی سه‌نگه‌ره‌كان و ده‌شتایی و چیا و گرده‌كانی سنووره‌كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه دایه و هێزیش كۆ كراوه‌ته‌وه".
ناوبراو سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی له سنووره‌كه‌دا ئاواره بوون وتی: "به‌هۆی پێشڕه‌وییه‌كانی سوپا و حه‌شد زیاتر له 500 خێزانی گونده‌كانی ناحیه‌كه ئاواره بوون".
ناحیه‌ی زنانه (نه‌وجول) له ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به قه‌زای كفریه له ئیداره‌ی گه‌رمیان، 45 گوندی له سه‌ره كه 37 گوندیان ئاوه‌دانه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی به گوێره‌ی ئاماره‌كان پێكهاتووه له دوو هه‌زار و 800 كه‌س.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment