کوردپرێس:
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه كراوه، "له‌باره‌ی ده‌نگۆی جوڵه‌پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كانی مه‌خمورو قه‌ره‌چوغ ڕایده‌گه‌یه‌نین، هیچ جوڵه‌پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عیراق نه‌كراوه".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، "ئه‌وه‌ى ڕویداوه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چوغ‌و مه‌خمور زیادبوه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌وه دوپاتده‌كه‌نه‌وه داعش ده‌یه‌وێت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه ئه‌نجام بدات".
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه جه‌ختیكردۆته‌وه، "وه‌ك ئاماده‌سازیی بۆ هه‌ر مه‌ترسی‌و جموجۆڵێكی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، به‌شێك له‌یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چوغ‌و باكوری مه‌خمور خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە".
ئه‌وه‌ش هاتووه ((تەنها مه‌به‌ست لەو ئامادەسازییەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ڕێگریكردنه له‌کردەوەی تیرۆریستان‌و پاراستنی سه‌قامگیریی‌و ئاسایشی ناوچه‌كه، پێشوتریش هۆشداریماندابوو، له‌مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، كه به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقدا هەیە)).
له‌و ڕووه‌شه‌وه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاندوه، "به‌رده‌وام داوای هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی سەربازیمان كردوه بۆ تێکشکانی تیرۆریستان".
*لە شارپرێس وەرگیراوە
Your Comment