بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی وەدەست کەوتوون، ئیسماعیل ج. ڕائید (سەرگورد)ی سوپای تورکیا لە ناوەندی فەرماندەییی کۆماندۆکانی کوێستانی شەمدینلی لە پارێزگای جۆلەمێرگ، ئەوڕۆ یەکشەممە لە میوانخانەیێکی شەمدینلی گوللەیێکی بە دڵی خۆیەوە ناوە و خۆی کوشتۆتەوە.
ڕائیدە ٣٨ ساڵانەکەی سوپای تورکیا کاتژمێر ٦ی بەیانی لە میوانخانەکە لە حاڵەتێکدا دۆزراوەتەوە کە گوایە فیشەکێکی بە دڵی خۆیەوە ناوە و خۆی لەناو بردووە. هێشتاکە هۆکاری ئەم خۆکوژییە ڕوون نەکراوەتەوە. تەرمەکەی بۆ زێدی خۆی واتا ناوچەی سێد قازی لە پارێزگای ئسکی شەهیر گوازراوەتەوە.
سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment