کۆبوونه‌وه‌ی نائاساییی کۆتله‌ی فه‌ڵه‌ستینی نێو یه‌کێتی په‌رله‌مانه‌کانی وڵاته‌ ئیسلامییه‌کان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌شی ئێران/ کوردی- سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ کۆبوونه‌وه‌ی نائاساییی کۆتله‌ی فه‌ڵه‌ستینی نێو یه‌کێتی په‌رله‌مانه‌کانی وڵاته‌ ئیسلامییه‌کان به‌ ئاماده‌ بوونی سه‌رۆک په‌رله‌مانه‌کانی سێ وڵاتی ئێران، مالی و عێراق له‌ تاران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ نائاسایییه‌ به‌ بۆنه‌ی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی فه‌له‌ستین و بڕیاری تره‌مپ له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی پێته‌ختی ئه‌مریکا له‌ تێلاڤیڤه‌وه‌ بۆ قودس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که‌ به‌ ئاماده‌ بوونی سه‌رۆک په‌رله‌مانه‌کانی سێ وڵاتی ئێران، مالی و عێراقه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت عه‌لی لاریجانی و هاوتاکانی وته‌ده‌رانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌بن. ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ هۆتێل سپینانسی تاراندا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌/ 15ی سه‌رماوه‌ز دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به‌ فه‌رمی قودسی وه‌ک پێته‌ختی ڕژێمی زایۆنی ناساند و داوای له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کرد باڵوێزخانه‌که‌یان له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس بگوازنه‌‌وه‌ و پاش ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ خه‌ڵکی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان کاردانه‌وه‌یان به‌و بابه‌ته‌ نیشان دا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9389

Your Comment

You are replying to: .
captcha