بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تونجای ئوزکان نوێنەری ئەزمیر لە پەرلەمانی تورکیا سەر بە پارتی کۆماریخوازی گەل لە وتەکانیدا وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی پارتەکەی لە سهڵاحهدین دەمیرتاش، سەرۆکی زیندانی کراوی پارتی دیموکراتیکی گەلان، وتی: باوەشی ئێمە ئاوەڵایە بۆ سهڵاحهدین دەمیرتاش، ئێمە بەم شێوەیە درێژە بە ڕێگاکەمان دەدەین. ئێمە دەبێت لەگەڵ سهڵاحهدین دەمیرتاش و دیکەی هاوڕێیانی یەک بگرین و بەو چەشنە درێژە بە ڕێگاکەمان بدەین. ئێمە وەکوو منداڵانی ئەم نیشتمانە دەبێت عەدالەت گشتگیر بکەین و ڕێگری لە خوێن ڕشتن بکهین.
ناوبراو درێژەی دا: لە زینداندا سەردانی دەمیرتاشم کرد و حیزبیش هەمبەر ئەو دیدارە کاردانەوەیێکی نەرێنیی نەبووە، لەو دیدارەدا لەگەڵ سەرۆکی بەندکراوی پارتی دیموکراتیکی گەلان سەبارەت بە وەستانی خۆێن ڕشتنەکان، بێدەنگ بوونی چەکەکان و کۆتایی هێنان بە تیرۆر لە وڵات، هاوبیر بووین. لەو دیدارەدا جگە لە هیوا و عەدالەت هیچ شتێکی دیکە نەبوو.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی Haber turk
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment