به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به بۆنه‌ی ئه‌و کوریدۆره سه‌ربازییه که له ناوچه‌ی "بیلبیله"ی گوندی بالیه‌ی کانتۆنی عه‌فرین دروست کراوه 2 هه‌زار داری زه‌یتوون ئه‌و ناوچه‌یه بڕاوه. سوپای تورکیا که دیواری حایلی سنووری له به‌رانبه‌ر ئه‌و گونده دروست کردوووه به بڕینی داری زه‌یتوون کوریدۆری سه‌ربازی به‌ره‌و ناو کانتۆنی عه‌فرین دروست کردوووه.
ئه‌و کوریدۆره سه‌ربازییه تاکوو گونده‌کانی مله خه‌لیل له ناوچه‌ی جیندرس و شیلتیته له ناوچه‌ی شێراب کێشراوه. هه‌روه‌ها سوپای تورکیا له ده‌وروبه‌ری ئه‌و گوندانه بورجی چاودێری جۆراوجۆری دروست کردوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment