بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئوزگور ئۆزال سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لە پەڕلەمانی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوە کردوووە سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی ئێستاکەی تورکیا پڕۆژەیێکی پێشوەختەیە بۆ وەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتیی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا.
ناوبراو زیادی کرد: سولەیمان سۆیلۆ پڕۆژەی دە ساڵەی جەماعەتی گولەنە. بەڵگەی قایمیشمان پێی و دەیخەینە ڕوو. سولەیمان سۆیلۆ پێوەندیی بە جەماعەتی گولەنەوە هەیە.
ئۆزال ئەوەشی خستۆتە ڕوو: ڕووی قسەم لە پارتی داد و گەشەیە. جەماعەتی گولەن نەخۆشییە. ڤایرۆسێکە و ئەو حیزبەی پەک خستوووە. جەماعەتی گولەن لە نێو ئەو حیزبەدا لە چالاکیی خۆیان بەردەوامن. ڤایرۆسەکەش هەڵبژاردنی سەرۆکە بۆ پارتی داد و گەشە پاش ئەردۆغان.
سەرچاوە: دۆغان
کۆدی هەواڵنێر: 60105
Your Comment