هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە ورمێ سنووردار دەکرێتەوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- جێگری ئاوەدانکاریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەڵێت: بڕیار دراوە بۆ دابەزاندنی ڕێژەی پیسیی هەوا لە یەکشەممەوە و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە ورمێ سنووردار بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەقی کەهووریان لەمبارەوە دەڵێت: کارگرووپی هەماهەنگیی ڕێگری لە پیس بوونی هەوای پارێزگا بەپێی مادەی ٧ی یاسای ڕێگری لە پیسس بوونی هەوا بڕیاری داوە لە سبەینێ یەکشەممە ٢٦ی سەرماوەزەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و کاروانی گواستنەوەی ناو شاری ورمێ سنووردار بکرێتەوە.

ناوبراو باسی لەوە کرد کە بڕیارەکانی ئەم کارگرووپە وەک یاسا دەبێ جێبەجێ بکرێن تاوەکوو ڕێژەی پیسیی هەوا کە ئێستا لە سنووری سووردایە بۆ سنووری نارنجی بگەڕێتەوە و هەر لەمبارەشەوە خاڵی تەندروستی و پزیشکیی پێویست بۆ خەڵک و چینە هەستیارەکان بڵاو دەکرێتەوە.

بەم پێیە لە سبەینێوە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکانی ئیمام، کاشانی، ئەمینی، باکری، مونتەزێری، موتەهەری، ١٧ی شەهریوەر و شەقامی شەهید مەدەنی تا موجاهید لە کاتژمێر ٧ بەیانییەوە تا ٢١ بە شێوەی تاق و جووت دەبێت و چاوەدێری توندیش بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەکرێت کە بەڵگەی فەنییان نییە و دووکەڵی زۆریان هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9372

Your Comment

You are replying to: .
captcha